پرس میدیا
وتەبێژی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، "هەرێمی کوردستان دەست بە هەناردکردنی نەوتی خۆی کرد بە هەمان توانای پێشتر"
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان "ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە، 28ی تشرینی یەکەمی 2020، بۆری نەوتی هەرێم تەقێندراوەتەوە و هەناردەی نەوتی هەرێم وەستاوە لەئیستادا جارێکیتر دەست دەکرێتەوە بەهەناردەکردنی نەوتی هەرێم"
لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشرا بە کەرتی تایبەت و لەئێستادا بۆری نەوتی هەرێم موڵکی کۆمپانیایە.
لەڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوەکرابوو: "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن، بەهیچ شێوەیەکیش رێگە نادەن هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت و دەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت."
No comments:
Post a comment