پرس میدیا
سەرۆكی دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماژەی بەوە دا، لەو 57 كۆچبەرە 25ـیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن، زۆرینەشیان خەڵكی سنووری پارێزگای سلێمانین.
ئاری جەلال ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا ئەو كۆچبەرانە ئازاد كراون و بە نیازن لە دەرفەتێكی نزیكدا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە هەر 25 كۆچبەرەكە بگەڕێنرێنەوە هەرێمی كوردستان.
لە 2020/10/21ـدا 57 كۆچبەر كە 25یان خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون بە مەبەستی چوونە ئیتاڵیا لە توركیا بە رێگەی ئاوی بە بەلەم بەڕێكەوتبوون، بەڵام هەر ئەو رۆژە لەلایەن هێزی دەریاوانیی میسرییەوە دەستگیركران و ئەمڕۆش ئازاد كران.
No comments:
Post a comment