بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی حوسنی موباره‌ك و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵگیرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی حوسنی موباره‌ك و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵگیرا

بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی حوسنی موباره‌ك و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵگیرا


پرس میدیا
دادگای میسر بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی سه‌ركۆماری پێشووتری میسر، كۆچكردوو حوسنی موباره‌ك و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵگرت.

رۆژنامه‌ی ئه‌خبار ئه‌لیه‌وم'ی میسری لەزاری به‌دری عه‌بدولفه‌تاح ‌ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بڵاویکردەوە ‌ كه‌ بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی حوسنی موباره‌ك و هاوسه‌ره‌كه‌ی بە بڕیاری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه هه‌ڵگیروەا.

عه‌بدولفه‌تاح ئاماژه‌ی به‌وە داوه‌ كه‌ پێویسته‌ بانكی ناوه‌ندی له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵبستێت له‌باره‌ی سیسته‌می بانكی و رێكاره‌ یاسایییه‌كان.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ ورده‌كانی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ نه‌دراوه‌.

ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موباره‌ك كه‌ ماوه‌ی ٣٠ ساڵ له‌ میسر به‌رده‌وام بوو، به‌هۆی خۆپیشاندان و راپه‌ڕینی خه‌ڵك كه‌ له‌ ٢٥ی كانوونی دووه‌می ٢٠١١ ده‌ستی پێكرد كۆتایی پێهێندرا. دواتر چه‌ندین دۆسیه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی، وه‌رگرتنی به‌رتیل و كاری نایاسایی له‌سه‌ر وه‌زیر، سیاسه‌تمه‌دار، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكارانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ك كرانه‌وه‌.

دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی میسر له‌ ٢٠١١ بڕیاری دا كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی حوسنی موباره‌ك و خانه‌واده‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری حوسنی موباره‌كدا بگرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©