پرس میدیا
سه‌ربازێكی رووسی دوای ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی ڤۆرۆنێج سێ هاوپیشه‌ی خۆی كوشت و یه‌كێكی دیكه‌یشی بریندار كرد، هه‌ڵات.
ئاژانسی هه‌واڵی Tass ی رووسی بڵاوی كرده‌وه كه سه‌ربازێك له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی بالتیمۆر له ناوچه‌ی ڤۆرۆنێج به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی سه‌ربازانی داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا سێ سه‌رباز کوژراون كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره و سه‌ربازێكی دیكه‌یش بریندار بووه، دواتر سه‌ربازه هێرشبه‌ره‌كه هه‌ڵاتووه و هێزی ئه‌منی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوه.
راگەیەنرا کە لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه، ساڵی رابردووش سه‌ربازێك له ناوچه‌ی زابایكالسك له رووسیا هه‌شت هاوپیشه‌ی خۆی كوشت.
No comments:
Post a comment