یەکگرتووی ئیسلامی: حکوومەت زۆر بێ باک و خەمساردە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

یەکگرتووی ئیسلامی: حکوومەت زۆر بێ باک و خەمساردە

یەکگرتووی ئیسلامی: حکوومەت زۆر بێ باک و خەمساردە

پرس میدیا
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رەخنەی توند لە حكومەتی هەرێم دەگرێت و بە بێ باك و خەمسارد لەئاست دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران تۆمەتباری دەكات كە هیچ رێگا چارەیەكی جدی ناگرێتەبەر بۆ دەرچوون لەم قەیرانە ترسناكە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠  ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، کۆبوویەوە و دوای کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە.

لەبەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بارودۆخی نەخوازراوی هەرێم دوای دەرچوونی یاسای قەرز و راگرتنی شایستە داراییەكانی پەیوەست بە موچەی فەرمانبەران، پێی ناوەتە دۆخێكی دژوارەوە، لەبەرامبەردا حكومەت زۆر بێ باك و خەم ساردە و هیچ رێگا چارەیەكی جدی ناگرێتەبەر بۆ دەرچوون لەم قەیرانە ترسناكە، كە ئەمەش نیشانەی نەبوونی ئیرادەی راستەقینەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و شكستی سیستەمی حوكمڕانییە لەم هەرێمەدا. 


یەكگرتووی ئیسلامی بە پێویستی زانیوە هەرچی زووترە حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ رێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم و رێككەوتنی تەواو لەگەڵ حكومەتی عێراق لەپێناو دەستەبەركردنی بودجەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران، بە شێوەیەكی مانگانە بەبێ هیچ جۆرە لێبڕین و دواخستنێك . 

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەموو هەوڵ و تواناكانی بخاتە كار بۆ دەرچوون لەم قەیرانە دژوارە و لەو پێناوەدا هەموو رێوشوێن و میكانیزمێكی پێویست دەگرێتەبەر لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و جەماوەر بە گشتی.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©