پرس میدیا
جارێکی تر وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەستیکردووەتەوە بە دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، ئەوەش بە بیانووی بوونی پەیوەندییان لەگەڵ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە.
بەپێی میدیاکانی تورکیا وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە لە ئۆپراسیۆنێکدا کە لە لە ٤٢ پارێزگای تورکیادا ئەنجام دراوە، ٦٤١ گومانلێکراو دەستگیر کراون.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەکە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و دەمانچە و تفەنگ و فیشەک. '
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر هەزاران ئەندامی دیکەی پارتە کوردییەکان لە ژێر ناوی جیاوازدا دەستگیرکراون و بەشێکی زۆریان چەندین ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.
No comments:
Post a Comment