پرس میدیا
ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە کە لە دانیشتنی سبەینێ دا بڕگەیەک دەربارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بۆ بەرنامەی کار زیاد بکرێت.
بەپێی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست پرس میدیا کەوتووە، ٢١ ئەندام پەرلەمانی کوردستان واژوویان لەسەر داواکارییەکە کردووە بەڵام تا ئێستا سەرۆکایەتی پەرلەمان بەفەرمی وەڵامی داواکارییەکەی نەداونەتەوە.
نوسراوەکە ئەمڕۆ سێشەممە ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە تیایدا هاتووە، "پاڵپشت بە ماددەی ٤٨ی بڕگەی ٤ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، داوا دەکەین لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ١٠ی ئاسای خولی پایزەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، لە کاتژمێر ١١ی رۆژی چوارشەممە، ٢٥ی ١١ی ٢٠٢٠، بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کارەکە زیادبکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران."
هاوکات، داوای زیادکردنی بڕگەیەکیشیان بۆ شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدادا لەسەر پرسی موچە کردووە.
بڕیارە سبەی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت بە کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری حکوومەت ساز بکات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق