پرس میدیا
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە كەركوك رایگەیاند،" ئەگەر رێگەبدرێت بە ئازادانە كاری خۆیان بكەن، ئەوا دەیانەوێت بەر لە ھەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو بارەگاکانیان لە شارەکەدا بکەنەوە". دەشڵێت، ئەگەر ئەو مەرجە جێبەجێنەکرێت، ئەوا لە کەرکوک بەشداری هەڵبژاردن ناکەنەوە.
دیار حسێن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بارەگایانەی وەریدەگرنەوە لە كەركوك ژمارەیان ٢٥ دانەیە، وەكو بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی و لقی پارتی و ناوچە و رێكخراو و ئاسایش و لاوان و قوتابیان و ئافرەتان.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئێمە بارەگاكان وەردەگرینەوە و دەمانەوێت كاری خۆمان بكەین و بە ھیچ شێوەیەك رێگریمان لێنەكرێت، ناكرێت لە شارێك ھەڵبژاردن بكرێت و خۆمان لەو شارە نەبین".
No comments:
Post a comment