پۆلیسی گەرمیان كوژرانی هاووڵاتیەكی بەفیشەك لەناحیەی رزگاری ڕاگەیاند، بەوتەی كەسوكارەكەی تەرمی كوڕەكەیان لەهەیكەلی خانوویەكدا دۆزیەوەتەوە.
پۆلیسی گەرمیان لەراگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە:" بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای كەلارەوە تەرمی هاوڵاتیەك بەناوی (ئا ڕ ك ) لەدایكبووی ١٩٨٨ براوەتە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار كەبەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەستدابوو.
رونیشكراوەتەوە:" بەوتەی كەسوكاری ناوبراو كاتژمێر ٨ی شەوی ڕابردوو بەمەبەستی وەرزش كردن لەماڵ چۆتەدەرەوەو نەگەڕاوەتەوە دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ بەدوایدا گەڕاون لەنێو هەیكەلێكی خانوو بەكوژراوی تەرمی ناوبراویان دۆزیوەتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە:" لەئێستادا بەمەبەستی پشكنین تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار دەكرێ و پۆلیسیش لەسەر ڕوداوەكە دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە.
No comments:
Post a Comment