ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەدەچێت و دانوستانەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی ناوەند بەشێک دەبێت لە بەرنامەی کۆبوونەوەکە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، داهات و خەرجییەكان، دوا پێشهاتەكانی رێرەوی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەکرێن.
هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە پێشنووسی پەیرەوی (دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان) باس دەکرێت.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بەڕێوەدەچێت.
No comments:
Post a Comment