پرس میدیا
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لەسەر پرسی بەشە بودجەی هەرێم کۆبوونەوە لە نێوان هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم ساز دەکرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی ده‌رباره‌ى ياساى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
ده‌رباره‌ى ياساى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/11/2020 له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به زۆرينه و به‌بێ ڕهچاوكرنى پره‌نسيپه‌كانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگى و بێ گوێدانه سه‌رنج و تێبينى و پێشنياره‌كانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕێنرا، ده‌ستخۆشى له سه‌رجه‌م فراكسيۆنه كوردستانييه‌كان و نوێنه‌رانى به‌ڕێزى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين كه يه‌كهه‌ڵوێست بوون بۆ داكۆكيكرن له ماف و شايسته‌كانى گه‌لى كوردستان.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به نيگه‌رانى و به‌وپه‌ڕى گرنگييه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م بابه‌ته و هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ پارێزگارى له ماف و شايسته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و له‌پێناو يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌تى فيدرال و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ساز ده‌كرێت.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
12/11/2020
No comments:
Post a comment