پرس میدیا
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لە نزیک بازگەی بانی مەقان ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سوتەمەنی وەرگەڕاوە و گڕیگرتوە، بەوهۆیەش شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە، ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لەنزیک بازگەی بانی مەقان ڕوویداوە، کە بە هۆی وەرگەرانی تانکەرێکی پر سوتەمەنی و گڕگرتنی، شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی مردن لە هەرێمی کوردستان دادەنرێن و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و پابەندنەبونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتووچۆ دەگەڕێننەوە.
No comments:
Post a Comment