وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە رایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٢٣٧ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٤٧ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٨١٣ کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٥١٩ ھەزار و ١٥٢ کەس و لەو ژمارەیەش ١١ ھەزار و ٦٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٤٧ ھەزار و ٣٩ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.
No comments:
Post a Comment