لە١٣٪ خوێندکاران وەرنەگیراون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 لە١٣٪ خوێندکاران وەرنەگیراون

لە١٣٪ خوێندکاران وەرنەگیراون


پرس میدیا

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، لە کۆی ٥٤ هەزار و ٢٩٦ داوای وەرگیران لە زانکۆ و پەیمانگەکان، ئەمساڵ ٤٧ هەزار و ١٧٨ خوێندکار وەرگیراون کە دەکاتە ٨٧%ی ئەو کەسانەی داوایان پێشکەشکردووە. 

کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ حەوت هەزار و ١١٨ خوێندکار وەرنەگیراون و ئەوەش دەکاتە ١٣%ی پێشکەشکاران. 


لە سبەینێوە تاوەکو ١٥ی مانگ خوێندکاران دەبێت پەیوەندی بە زانکۆ و پەیمانگەکانیانەوە بکەن.بە سیستمی گشتی ٦٥% و سیستمی پارالێڵ ١٧% و سیستمی ئێواران ١٨%ی خوێندکاران وەرگیراون. 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئه‌مساڵ، رۆژی ١١ی تەمموزی ٢٠٢٠ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان دەستیانپێکرد و لە ٨ی ئابدا کۆتاییان پێهات. 

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمساڵ زیاتر لە ١٤٤ هەزار خوێندكاری پۆلی ١٢ی ئامادەیی، مافی بەشداریکردنی تاقیکردنەوەکانیان هەبوو.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©