سبەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆچی بەلێشاوی گەنجان کۆدەبێتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سبەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆچی بەلێشاوی گەنجان کۆدەبێتەوە

سبەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆچی بەلێشاوی گەنجان کۆدەبێتەوە



پرس میدیا
بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆچی گەنجان بەڕێوەدەچێت.

رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بانگھێشتی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان دەکات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە (١٠)ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی دووەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/١١/٢٥.

بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمان، دانیشتنەکە لەسەر سێ تەوەر دەبێت کە بریتیین لە؛ گفتوگۆکردن لەبارەی کۆچی گەنجان، خستنەڕووی راپۆڕتی لیژنەی بەدواداچوون و فرۆشتن و بەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت لە ھەرێمی کوردستان.

لە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا ھاتووە، گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر دەبێت کە بریتیین لە؛ خوێندنەوە و گفتوگۆکردنی راپۆرتی لیژنەی (پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی)، سەبارەت بە (دیاردەی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات)، بەئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی (بەدواداچوون) کە بەبڕیاری ژمارە ھەشتی ساڵی ٢٠٢٠ پێکھێنرا و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (فرۆشتن و بەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت لە ھەرێمی کوردستان).

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©