پرس میدیا
سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، تائێستا بەغدا بڕیاری ناردنی 320 ملیار دینارەکەى هەرێمی نەداوە و حکومەتیش هەرێمیش تاوتوێی ئەوە دەکات بە لێبڕینی زیاترەوە موچە فەرمانبەران دابەش دەکات.
زیاد جەبار، سەرۆکى لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی حزبەکەی ئاشکرای کرد، "ئێمە چاوەڕێی ئەوە بوین حکومەتی هەرێم 24 کاتژمێر دوای دەرچوونی یاسای قەرزەکان لە پەرلەمانی عێراق شاند ڕەوانەى بەغدا بکات، بەڵام تائێستا نەنێردراوە."
"بەداخەوە تا ئێستا حکومەتى هەرێم شاندەکەى نەناردووەتە بەغدا، ئەوەش جێگەى رەخنەیە".
حکومەتی ھەرێمیش لەپلانی دایە کە ڕێژەی لێبڕینی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران زیادبکات
زیاد جەبار باسى لەوەشکرد، ئەوەى لە حکومەتى دەبیستن ئەوەیە چاوەڕوانى پارەکەى بەغدا دەکات، بۆ دابەشکردنى موچە.
No comments:
Post a comment