پرس میدیا
چنار سەعد عەبدوڵا ئەندامى سەرکردایەتى پارتى رایگەیاند، مەبەست لەدوایین قسەکانى لەبارەى موچە و تەحەمولى فەرمانبەران لەو بارەیەوە، بەهیچ شێوەیەک بەو مانایە نییە کەئەوە حاڵەتێکی ئەرێنییە.
ڕۆژی شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ چنار سەعد عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە هەژماری خۆی لەفەیسبووک رایگەیاندبوو، ئەزموونی ڕابردوو سەلماندی هاوڵاتیانی کوردستان تەحەمولی دواکەوتنی موچە و کەمکردنەوەی مووچە دەکەن.
لەسەر کاردانەوەکان لەبارەى قسەکانییەوە، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی رونکردنەوەیەکى بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتى "گومانی تێدا نییە کە دواکەوتنی موچە و کەمکردنەوەی، چەندە ڕەوشی ژیانی خەڵکی کوردستانی شپرزە کردووە، وروژاندنی ئەو خاڵە بەهیچ شێوەیەک بەو مانایە نییە کەئەمە حاڵەتێکی ئەرێنییە".
لە ڕوونکردنەوەکەیدا هاتووە، ئەو قسەیەى "تەنها بۆ پشتڕاستکردنەوەی هێز و خۆراگری و قوربانیدانی خەڵکی کوردستانە لەڕۆژگارە سەختەکاندا، هەروەها بۆ قورسترکردنی بەرپرسیاریەتی خەڵکانێکی نابەرپرسە کە لەدۆخێکی ئاوهادا وەک پێویست هەست بە بەرپرسیاریەتی ناکەن".
چنار سەعد دەڵێت "پاشان ماناکانی ناو ئەو ڕستەیە، بەبێ ڕستەکانی پێش خۆی و دوای خۆی بەهیچ شێوەیەک کامڵ نییە".
نووسینەکەی چنار سەعد کاردانەوەی فراوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەدوای خۆیدا هێناو بۆیە لە ژێر فشاردا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
ڕووداوەکان پێمان دەڵێن ئیتر کاتی هاتووە : - بۆ دەستەبەرکردنی موچەو ژیانی هاوڵاتیان ، پشت بە داهات و سەرمایە ناوخۆییەکان ...
Posted by Chnar Saad Abdullah on Saturday, November 14, 2020
No comments:
Post a comment