پرس میدیا
حکوومەتی ناوەندی عێراق، لەچوارچێوەی ئاساییکردنەوەی دۆخی قەزای شنگال جێگیر کردنی دوو لیوای پۆلیسی لە قەزاکە راگەیاند.
بەگوێرەی هەواڵێک کە لە راگەیاندنەکانی عێراقدا بڵاوبووەتەوە، دوو لیواکەی پۆلیس سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق-ن.
پێشتریش، حکوومەتی ناوەندی ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە ئاسایشی شنگال لەلایەن بەغدا-ەوە دەپارێزرێت.
رۆژی ٩ی تشرینی یەکەم، هەولێر و بەغدا لەسەر دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ قەزای شنگال رێککەوتن.
بەپێی رێککەوتننامەکە، ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێم لە شنگال دروست دەکرێت و دۆسیەی ئەمنی شارەکە بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت.
No comments:
Post a comment