پرس میدیا
وابڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو حكومەتی عیراق دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەران بكات كە چەند هەفتەیەكە دواكەوتووە.
لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە دوای پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو حكومەتی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بكات.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریكردنی ئەو بڕی قەرزەی كە حكومەت داوایكردووە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە كۆبوەوە، بڕیاریشە رۆژی پێنجشەممە پەرلەمان پرۆژەیاساکە پەسەند بكات.
هاوکات دوێنێ دووشەممە مستەفا كازمی- سەرۆكوەزیرانی عیراق لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆبوەوە، دواتر ئەحمەد مولا تەڵاڵ- وتەبێژی حكومەت رایگەیاند، كۆبوونەوەكە ئەرێنی بووەو كار بۆ ئەوە دەكرێت لەنزیكترین وادەدا مووچەی فەرمانبەران دابەشبكرێت.
No comments:
Post a comment