گروپی پانزە خەونە یان خەیاڵ ،،،، !
یان پێشهاتێکی مێژوویی دەرهاویشتەی حاڵ ،،، !؟
لەناو قوڵایی لێکترازانی کوردایتی ، لەناوەڕاستی شکتستی حوکمڕانی هەرێم ، لەلوتکەی بێ هیوایی شەقامی کوردی کۆمەڵێ پەرلەمانتار لەبەغداد نەك لەهەرێم کۆبونەتتوە کە نازناوی گڕوپی پانزەیان دراوەتە پاڵ !
شەش فراکسیۆنی جودا لە فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی کۆبونەتەوە کەئەوانیش فراکسیۆنەکانی ( گۆڕان ، یەکگرتوو ، کۆمەڵ ، ئایندە ، نەوەی نوێ ، سەربەخۆکانی هاوپەیمانی ) ئەم شەش فراکسیۆنە بەبێ گەرانەوە بۆ پارتەکانیان ، بەبێ کۆبونەوەی پارتەکان و پێکهێنانی بەرە یان ئاراستەیەك بەناوی ئۆپۆزسیۆن خۆیان خۆ بەخۆ کاردەکەن ، بەڵی پارتەکانیان ئۆپۆزسیۆنن بەڵام ڕاجیایی وتێبینیان لەسەر یەک هەیەو تاڕادەیەکیش کێشەی متمانەیان بەیەکتری هەیە ! کەواتە ئەوەی ئەم گروپەی پێکەوە گرێداوە جوڵەیەکی کەسی پەرلەمانتارانە نەك پلانی پێش وەختی حزب یان فاکسیۆنەکانیان کەتاڕادەیك جۆرێکە لەیاخیبون لە پڕەنسیپ و بنەما حزبیەکان ،
ڕەنگە گروپی ١٥ خەونێک بێت بۆ دەنگێ نارازی هیوایەکە کە دەیەوێت سەرکیشی بکات و جارێك لەودیو ڕێکەوتنی پێش وەخت یان کۆبونەوە دوای کۆبونەوەی بێ بەرهەمەکان بیەوێت کارو چالاکیەك بکات ئازادانە بەبێ گەرانەوە بۆ حزب و یەکدەنگی بەناو لیستی کوردستانی ، دەیەوێت جارێک هەوڵێك تاقیبکاتەوە بزانیت لادان لە دەق یان سەرکێشی لە ئاڕاستەی ڕاهێنەر یان خوێندن لەدەرەوەی پۆر چی ڕودەدات ، لەکاتێکدا هیچکام لەحزبەکانی ئۆپۆزسیۆن نەپلان نە پڕۆژەی نیە بۆ پێشهاتەکان ، ئەم خەوە دیەوێت دیواری ترس بشکێنێت بۆجارێیش بیێت لەو دیو ئەو بەناو یەك دەنگی کوردیە سیاسەت بکات و تاقیکاتەوە تابزانیت سیاسەت بێ سەرانی کورد چۆن دەکرێت ، دەیەوێت بڵێت سیاسەت هونەرە لەپەرلەمان نەك بڕیارە لەسەرکردایەتی حزب ،
لای سەرانی حزب گروپی ١٥ خەیاڵێکەو هەرزەکارانەیەو کۆمەڵی سەرکێشی بەهەواکەوتوی بانگەشەی هەڵبژاردنن ، پیرانی سیاسەت پێیان وایە ئەمانە بەم خەیاڵە شاعرانەیان سەر لەخیانەتی پەرت کردنی کورد و سەرکردنە بەباوەشی دوژمندا کوردە نەبێ هیچی ترنیە ، وێڕای سیاسیەکانیش خەڵکانێکی تریش پییان وایە ئەم خەیاڵە زۆرنابات و دەبێتە سوتوی ڕێکەوتنێکی ژێربەژیری فەرمانڕەوایانی هەرێم و بەغداد ، چونکە پییان وایە دەرچون لە هەژمونی پارتی و یەکێتی ئاسان نیە ، لەهەموشی گرنگتر بنەماو ڕێکەوتن و دیدێکی ڕونیان نیە بۆ ئاراستەی کاریان ، هەندێکیش پێیان وایە پەرچەکردارەو لەزۆر هەنگاودا تەنانەت لایەنی یاسایی بڕیارەکانیان بەهەند وەرنەگیراوەو عورفی سیاسی ڕەچاوناکات و گرنگترین شتی لەبەر چاو نەگرتوە کە یەکڕیزی کوردە کەلای هەندێک هێڵی سورە ،
گڕوپی ١٥ ڕێکەوتێکی مێژوویی دەرهاویشتەی حاڵە ،
کۆبونەوەو هاو هەڵویستبونی ئەم ١٥ پەرلەمانتارە پلانێکە بۆ پڕۆژەیەکی دیاریکراو لەماوەیەکی دیاری کراو ، بۆ چەند پرسێك یەکێ لەوانە پڕۆژەی قەرزی عێراق و بەشی کورد لەم قەرزە وە مسۆگەر کردنی موچەی فەرمانبەران گەر بەغداد بچێتە ژێرباری پێدانی مەچەی فەرمانبەرانی هەڕێم و غەمێکیشە بۆ ئیشکردن لەئێستاوە بۆ بوجەی ٢٠٢١ عێراق و وەبەشی کورد لەم بوجەیە ،
لەهەمان کاتدا ئەم پەرلەمانتارانەو پارتەکانی ئۆپۆسیۆن دەزانن لەساڵی ئایندەدا هەڵبژاردنی پێشوەخت لەعیراق دەکرێت هەربۆیە هەم پارتەکان و هەم فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن ڕەنگە ئەم کۆبونەوەی ١٥ پەرلەمانتارو شەش فراکسیۆنە بکەنە بنەمایەك بۆ هەڵبژاردن و پەرلەمانی ئایندە ، کەواتە تا ئەم قۆناغە ئەم جوڵەیە لەچوار چێوەی پلانێکی کاتی بۆ مەبەست و کارێکی کاتیە بەلام نەبۆتە پڕۆژە بۆ ئۆپۆزسیۆن ! وە سەرکەوتنی ئەم جوڵەیە ڕەنگە ببێتە بنەمایەك بۆ هەڵبژاردنی ئایندەو ئەوەی جێی پێزانینیشە ئەم سەرکێشیەی پەرلەمانتاران ڕەنگە ببێتە وانەیەك و حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەمری واقع بەرێت و بەئەزمون سەرکەوتنێ کاری پێکەوەیی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بچەسپێت ، وەگەرانەوەی هیواو هاندانی خەڵکیش بیت تا بەدەستکەوتێکەوە بیانبەن ڤۆناغی هەڵبژاردنەکان ، بێگومان دەسەڵات و حزبە باڵادەستەکانی هەرێمیش گەورەترین لەمپەری بەردەمی ئەم گروپەن چونکە ئەم دەرهاویشتە مێژووییە ڕەنگە حاڵی سیاسی و ئابوری ئایندەی بگۆڕێت ، بۆیە بێگوێدانە نیشتمان و خەمی خەڵك ڕەنگە پڕۆژەکەو ئامانجەکەی بکرێتە قوربانی باگەورەیی و ململانێی حزبی ،
لەهەموو دۆخێکدا هەوڵێکە لە کاتێکی مێژوویی دەکرێت ببێتە هیوایەك و ئاوڕێك لە غەمی میللەت بداتەوە بێگومان ئەمەش پێویستی بە پشتیوانی دەنگی ناڕازی و فەرمانبەری بێ موچەو گەنجی بێکارو دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکانە تاخۆیان بەدەم داواکانی خۆیانەوە بچن بەتایبەت کە بۆیەکەم جارە گروپێکی ١٥ پەرلەمانی یەکدەنگن بەئاراستەی داواکانی خەڵك .
No comments:
Post a comment