شاندێکی حکوومەتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

شاندێکی حکوومەتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

شاندێکی حکوومەتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات


پرس میدیا
سیروان محەمەد سەرۆکی دەستەی ئامار لە ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند کە هەفتەی داهاتوو، شاندێکی هونەریی حکوومەتی عێراق بۆ تاوێکردنی پرسی سەرژمێری دانیشتوان، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

سیراون محەمەد بە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراقی راگەیاندووە هەفتەی داهاتوو، شاندێکی هونەریی حکوومەتی عێراق بۆ تاوێکردنی پرسی سەرژمێری دانیشتوان، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات کە چاوەڕان دەکرێت کۆتایی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

"تا ئێستا هیچ ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان نەکراوە، بەڵام ئەوەی هەیە شاندێکی هونەریی هەردوولا بە مەبەستی ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان، سەردانی بەغدا و هەرێمی کوردستان دەکەن". سیروان محەمەد وای وت.

سەرۆکی دەستەی ئامار لە ھەرێمی کوردستان  ئاماژەی بەوەشداوە کە بڕیاربوو شاندێکی هونەریی حکوومەتی عێراق هەفتەی رابردوو، سەردانی هەرێمی کوردستان بکردایە، بەڵام بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە.

سیروان محەمەد وتووشیەتی "لە هەرێمی کوردستان لیژنەیەک بەسەرۆکایەتی و سەرپەرشتی وەزیری پلاندانان پیکهێنراوە و لیژنەکە پێشنیازەکانی پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ حکوومەتی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت بۆ گەیشتن بە میکانیزمێک سەبارەت بە ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان لە ناوچە جێناکۆکەکان".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©