پرس میدیا
جۆرج دەبلیۆ بۆش سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا پیرۆزبایی لە جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و کامالا هاریسی جێگری کرد.
بۆش لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، قسەی لەگەڵ جۆ بایدن و کامڵا هاریس کردووە و وتوویەتی"هەرچەندە جیاوازیی سیاسیمان هەیە، دەزانم جۆ بایدن پیاوێکی باشە، هەلی سەرکردایەتیکردن و یەکخستنی وڵاتەکەمانی بەدەستهێنا".
جۆرج بۆش بۆ دوو خولی لەسەر یەک لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٨ لەسەر پشکی کۆمارییەکان سەرۆکی ئەمریکا بوو.
بۆش پیرۆزبایی لە ترەمپ و لایەنگرانی کردووە بۆ ئەو "هەڵمەتە قورسە"ی هەڵبژاردن کە ئەنجامیاندا و دەڵێت "دەنگی زیاتر لە 70 ملیۆن ئەمریکیی بەدەستهێنا، ئەوەش دەستکەوتێکی سیاسیی نائاساییە".
ئەو سەرۆکەی پێشووتری ئەمریکا بە خەڵکی وڵاتەکەی دەڵێت، ئەوان دەتوانن لەوە دڵنیابن کە هەڵبژاردنەکە "تەواو دادگەرانە" بووە، سەربەخۆبوونی پشتڕاستدەکرێتەوە و دەرەنجامەکەشی روونە.
لە کۆتاییشدا بووش دەڵێت "من و لاورای هاوژینم نزا بۆ سەرکردە و خێزانەکانمان دەکەین، داوا لە خودا دەکەین بەردەوام رەحمەت بڕێژێ بەسەر وڵاتەکەماندا. داواش لە هەموو ئەمریکییەکان دەکەین لەگەڵ ئێمە هیوای باش بخوازن کە سەرۆک و جێگری سەرۆکی داهاتوومان کە ئامادەکاری دەکەن بۆ گرتنەدەستی کارە گرنگەکانمان".
No comments:
Post a comment