سبەی تەرمی فرسەت سۆفی دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سبەی تەرمی فرسەت سۆفی دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان

سبەی تەرمی فرسەت سۆفی دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان


پرس میدیا
بڕیارە سبەی تەرمی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان و لە مەراسیمێکدا بە خاک بسپێردرێت.

جوتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ تەرمی فرسەت سۆفی لە سەر داوای خێزانەکەی لەشاری هەولێر بەخاک دەسپێردرێت.

بەیانی ئەمڕۆ فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا دوای مانەوەی ١٥ رۆژ لە ژێر چاودێرییدا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

- ناوی تەواوی فرسەت سۆفی عەلی
- لە ٢١ ئایاری ١٩٧٨ لە گوندی گەزنەی سەر بە قەزای چۆمان لەدایکبووە،
- دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتییدا هەیە
-ماوەیەک لە زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر مامۆستای زانکۆ بووە
-لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەندام پەرلەمان بووە
- یەکەمین ئەندام پەرلەمانی کوردستانە کە مووچەی خانەنشینی ڕەتکردەوە و گەڕایەوە سەر کارەکەی پێشووی
- لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە پارێزگاری شاری ھەولێرە
- بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا بەهۆی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©