هەولێر.. لەکاتی ئەرکدا عەقیدێکی پۆلیس بریندارکراو کوڕەکەشی کوژرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هەولێر.. لەکاتی ئەرکدا عەقیدێکی پۆلیس بریندارکراو کوڕەکەشی کوژرا

هەولێر.. لەکاتی ئەرکدا عەقیدێکی پۆلیس بریندارکراو کوڕەکەشی کوژرا

پرس میدیا
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک تەقە لە هێزێکی پۆلیسی هەولێر دەکرێت و بەهۆیەوە پۆلیسێک دەکوژرێت و ژمارەیەکی تریش بریندار دەبن کە یەکێکیان پلەی عەقیدە و بەرپرسی پۆلیسی ناوشاری هەولێرە.

کاروان خۆشناو وتەبێژی پێشووی پۆلیسی هەولێر لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵایکردووەتەوە، "لەکاتی جێ بەجێ کردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تاوانبارێک ، لە جووت سایدی عەدالەی شاری ھەولێر، تەقە لە ھێزەکانی پۆلیس دەکرێت و بە داخەوە عەقید عیزەدین بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار بەسەختی بریندار دەبێت و کوڕەکەشی شەھید دەبێت."

کاروان خۆشناو ڕایگەیاندووە، عەقید عیزەدین لە ئێستادا لەژوری نەشتەرگەریە لەنەخۆشخانەی ئێمرجیسی و باری تەندروستی خراپە.

بەپێی زانیارییەکانی پرس ئەو کەسەی تەقەی کردووە فرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و پیشتر ئەفسەری پۆلیس بووە، کاتژمێر ١ی بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی پۆلیس هەوڵی دەستگیرکردنیان داوە بەڵام تەقەی لێکردوون و چوار پۆلیسی بریندار کردووە.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پرس میدیای وت، تەقەکەرەکە پێشتر لە تاوانێکی کووشتن تێوەگلاوە، هاوکات ئێستا هەڵهاتووە و دەستگیر نەکراوە.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©