پرس میدیا
نوسینگەی سۆرانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئاسایشی ناحیەی هەریر سێ میدیاکار و پەیامنێری کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی و سپێدە و پەیامیان لە کاتی روماڵ و کاری رۆژنامەوانی دەسگیرکردن."
ئەوەش خراوەتەڕوو، "بە وتەی هەر سێ میدیاکار و پەیامنێرەکە دوای دەستگیرکردنیان (عەبدۆ روستای، ئازاد ئۆمەراوەی، یونس حەمەد) ماوەی دوو کاتژمێر دەستبەسەرکراون و مۆبایلەکانیشیان پشکنیون و دواتر قسەی ناشیرینیان پێ وتراوە و سوکایەتیان پێکردون و بە تێکدەر و ئاژاوەگێڕ وێنایان کردون."
جەخت لەوەدەکەنەوە، کە رۆژنامەنووس و میدیاکاران لەچوارچێوەی یاسادا ئازاد و رێگەپێدراون هەر گردبوونەوە و خۆپیشاندان و هەر چەشنە چالاکییەک روماڵ بکەن و ئازاد و سەربەستیشن لە روماڵکردنی سەرجەم کارە میدیای و رۆژنامەوانیەکان.
بەوتەی ڕۆژنامەنوسان هەرێمی کوردستان جێگەیەکی لەبار نییە بۆیان و هەردەم ڕووبەڕوی دەستدرێژی و سوکایەتی کردن دەبنەوە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان و بەرپرسانەوە
No comments:
Post a comment