به‌رپرسێكی ئێرانی: "موحسین فه‌خریزاده‌ به‌ چه‌كی ئیسرائیلی كوژراوه‌" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

به‌رپرسێكی ئێرانی: "موحسین فه‌خریزاده‌ به‌ چه‌كی ئیسرائیلی كوژراوه‌"

به‌رپرسێكی ئێرانی: "موحسین فه‌خریزاده‌ به‌ چه‌كی ئیسرائیلی كوژراوه‌"



پرس میدیا
گه‌وره‌ به‌رپرسێكی ئێران رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ كوشتنی زانای ئه‌تۆمیی ئێران، موحسین فه‌خریزاده‌دا به‌كار هێندراون،‌ ئیسرائیلین.

کەناڵی ئەلعالم-ی ئێرانی کە بەرنامەکانی بەزمانی عەرەبی پەخش دەکات له‌ زاری گه‌وره‌ به‌رپرسێكی ئێرانییه‌وه‌ كه‌ نه‌ویستووه‌ ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یان له‌به‌رده‌سته‌ ئیسرائیل ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ كوشتنی موحسین فه‌خریزاده‌.

به‌رپرسه‌کە گوتوویه‌تی: "رژێمی زایۆنیست بۆ كوشتنی فه‌خریزاده‌ هێزه‌كانی دژبە شۆڕشی ئێرانی به‌كارهێناوه‌. ئه‌و چه‌كانه‌ی کە له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌دا به‌كارهێندراون ئیسرائیلین و ده‌تواندرێت له‌ رێگای مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ كۆنترۆڵ بكرێن".​​​​​​​

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©