پرس میدیا
جێگری سەرۆکی هە ئەی ئەرکان ڕایگەیاند،"بەهیچ جۆرێک شەر ڕووی نەداوە لەنێوان پێشمەرگەو پەکەکە ئەمڕۆ لەچەمانکێ"
قارەمان کەمال جێگری سەرۆکی هەی ئەی ئەرکان ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەوەی ئەمرۆ روویداوە تەقینەوەی بۆمبێک بووە بە هیزەکانی زیرەڤانی لەو ناوچەیەدا کە سەرقاڵی دانانی بنکەیان بوون و نەیانزانیوە بۆمبی چێندراوی لێییە."
ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "لە ناحیەی چەمانكێ بەھۆی تەقینەوەیەكەوە، كە پەكەكە داینابوو، دوو ئەفسەر و جێگری ئەفسەرێكی پێشمەرگە بریندار بوون و بەو هۆیەوە دوو ئەفسەر و جێگری ئەفسەرێك بریندار بوون".
No comments:
Post a comment