پرس میدیا
روانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی ئەلبووکەمال لەسەر سنووریی عێراق و سووریا ١٩ چەکداری سەر بە ئێران کوژراون.
بۆردوومانەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە نزیک رۆژهەڵاتی دێر زوور ئەنجامدراوە و تێیدا گرووپێکی وەک روانگی سووریی نوسیوویەتی غەیرە سووریی کراونەتە ئامانج و ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژراون.
ناوچەکە دەکەوێتە نێوان شارەکانی ئەلبوکەمال و مەیادین کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ژمارەیەک گرووپی سەر بە ئێراندایە لە بەرژەوەندی رژێمی ئەسەد دژی هێزەکانی دیکە دەجەنگن.
ئەمە یەکەمجار نییە ئەو گرووپانە دەکرێنە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل،شەوی شەممەی ڕابردووش لە هێرشێکی هاوشێوەدا ١٤ چەکداری دیکەی ئەو گرووپانە کوژران کە زۆربەیان عێراقی و ئەفغانی بوون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق