پرس میدیا
قائیمقامییەتی سلێمانی زیاتر له ٥٨ تۆن كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوی لهناوبردووە.
لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی له ١٠ی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵ، ده‌ستیان به‌سه‌ر نزیکەی ٥٩ تۆن كاڵا و شمه‌ك و خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوودا گرتووه، كه پێكهاتبوون له "برنج، هێلكه، ماست په‌نیر، خامه، دۆ، شیر، جپس، شه‌ربه‌ت، گۆشتی ئاژه‌ڵ، پسكیت، رۆنی به‌رواری ئێرانی، خواردنه‌وه گازییه‌كان، نه‌سته‌له، پاككه‌ره‌وه‌كانی تایت، سابون، شامپۆ".
ئاماژه به‌وه‌شكراوە، به‌شێكی دیكه له كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كان پێكهاتبوون له "ماكیاژی خانمان، بۆنی خانمان و پیاوان، جێڵی قژ، جۆره‌ها بۆنی ناوماڵ، موعه‌ته‌ری جلوبه‌رگ".
ئەمەش لەکاتێکدا کەلەماوەی ڕابردوودا چەندین جار چەندین مەوادی خۆراکی ماوە بەسەرچوو لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامییەتەوە لە نێو برا.
No comments:
Post a comment