پرس میدیا
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەو یاسایەی لە پەرلەمان دەرچووە پێچەوانەی ئەو پرەنسیپانەیە كە عێراقمان لەسەر بونیاتناوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێ کردنی یاسای قەرز کە لە پەرلەمانی عێراق دەرچوو بەڕێوەجوو.
دوای کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی رێکخست و رایگەیاند یاسای قەرز بە زمانێکی توند دەرچوێندراوە.
بارزانی وتیشی كێشەكانی عێراق بەوە چارەسەر نابن بە زۆرینە و كەمینە یاساكان تێپەڕێنن، هەروەها باسی لەوەکرد هێزە سیاسییەكانی عێراق گەورەترین شكستی خۆیان بە تێپەڕاندنی ئەم یاسایە نیشاندا.
سەرۆکی هەرێم وتی زۆر نیگەرانین بە تێپەڕاندنی ئەم یاسایە بۆیە نازانین چۆن هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان خۆیان بە خەڵكی ئەم وڵاتە بزانن؟
هەروەها باسی لەوەکرد هەرێمی كوردستان ئامادەیە بەرپرسیارێتی خۆی بەرانبەر عێراق جێبەجێ بكات.
No comments:
Post a comment