ژمارەیەک پەرلەمانتار: کۆبونەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و نوێنەرانی کورد بەپێویست نازانین - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ژمارەیەک پەرلەمانتار:  کۆبونەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و نوێنەرانی کورد بەپێویست نازانین

ژمارەیەک پەرلەمانتار: کۆبونەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و نوێنەرانی کورد بەپێویست نازانین



پرس میدیا
ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایانگەیاند کۆبونەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و نوێنەرانی کورد بەپێویست نازانین.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، حکومەتی عێراق و هەرێم بەرپرسیاری یەکەمی ئەم دۆخە هەڵدەگرن. پرسی موچە و نەوت رونەو پێویستی بە کۆبونەوەی نمایشکارانە نیە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

راگەیاندراوێک بۆ رای گشتی:

ئێمە ئەم پەرلەمانتارانەی لەخوارەوە ناومان هاتووە، رایگشتی ئاگادار دەکەینەوە کە گرێدانی کۆبونەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و نوێنەرانی کورد بەپێویست نازانین. لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:

یەک: حکومەتی عێراق و هەرێم بەرپرسیاری یەکەمی ئەم دۆخە هەڵدەگرن. پرسی موچە و نەوت رونەو پێویستی بە کۆبونەوەی نمایشکارانە نیە. هێشتا دەرفەت ماوە و حکومەتی هەرێم دەتوانێت وەفد بنێرێتە بەغدا و هەرچی زووە رێکەوتنێکی نوێ و گشتگیر و شەفاف و كۆنکرێتی لەگەڵ بەغدا واژۆ بکەن لەسەر بنەمای دەستور نەک عیلاقاتی شەخسی و حزبی و سەفەقاتی ژێر بە ژێر.

دوو: دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەم کۆبونەوانەیان زیاتر وەك نمایشێکی سیاسی دەوێت، تا لەو رێیەوە شەرعیەت بدەن بە سیاسەتە شکستخواردوەکانیان. ئێمەش ئامادەنین بەشێك بین لەو سیاسەتە.

سێ: خەڵکی کوردستان چاوەڕێی هیچ لەمجۆرە کۆبونەوانە ناکەن و باشترە حکومەتی هەرێم سەرقاڵی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران بێت.

چوار: تا ئەم ساتە هيچ چاکسازییەکی راستەقینە نيه و قاچاخچێتی و دزینی سامان و داهاتەکان بەردەوامە و سەرباری ئەوەش دەیان چالاکوان و رۆژنامەنوس لە زیندانەکانی هەولێرو دهۆك و ناوچەکانیتردان، بەبیانوی نایاسایی و دەزگا ئەمنیەکانیش سەرقاڵی دروستکردنی تۆمەتی بێ بنەمان بۆیان.

دەیان هۆکاریتریش هەن کە وامان لێدەکات بەشداری ئەمجۆرە کۆبونەوە بێ بەرهەمانە نەکەین.

۱. احمد حاجی رشید
۲. رێبوار کریم محمود
۳. کاوە محەمەد
٤. سەرکەوت شەمسەدین
٥. سروە ونس
٦. یوسرا رەجەب
۷. غالب محمد علی
۸. بەهار محمود فتاح
۹. هۆشیار عەبدوڵا
۱٠ موسەننا ئەمین

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©