پرس میدیا
بەیانی ئەمڕۆ فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دوای ماوەیەک تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا کۆچی دواییکرد.
لەوبارەوە سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێم لە پرسەنامەیەکدا مردنی فرسەت سۆفی پارێزرگاری هەولێری پشتڕاستکردووەتەوە.
رۆژی ١٩ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت کە فرسەت سۆفی پارێزرگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، دواتر بەهۆی خراپبوونی باری تەندروستی ڕەوانەی تورکیا کرا.
No comments:
Post a Comment