پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٧٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٢١٢ چاکبوونەوە و ٢٢ گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٧٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە،بە جۆرێک ٤١٥ لە دهۆک، ٢١٣ لە سلێمانی، ٧٧ لە هەولێر، ٤١ لە گەرمیان، ٢٠ لە هەڵەبجە، شەش لە راپەڕین."
ئاماژە بەوەشکراوە، "٢١٢ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٩٤ لە هەولێر، ٤٥ لە دهۆک، ٣٣ لە گەرمیان، ٢٣ لە سلێمانی."
ئەوەش خراوەتەڕوو، "٢٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بە جۆرێک هەشت لە سلێمانی، چوار لە دهۆک، سێ لە هەولێر، سێ لە راپەڕین، دوو لە هەڵەبجە، دوو لە گەرمیان."
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٨٦ هەزار و ٦٠٠ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٣ هەزار و ٥٧٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٧٣١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
No comments:
Post a comment