ئیسرائیل: چەند پێگەیەکی فەیلەقی قودسمان لە سووریا بۆردوومان کرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئیسرائیل: چەند پێگەیەکی فەیلەقی قودسمان لە سووریا بۆردوومان کرد

ئیسرائیل: چەند پێگەیەکی فەیلەقی قودسمان لە سووریا بۆردوومان کرد


پرس میدیا
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک بنکەی سەربازیی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە سووریا بۆردوومانکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا سوپای ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکەوە رایگەیاندووە: "پێگەی سەربازی سووریا و ئێران وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر چاندنی بۆمب لەسەر سنووری جۆلان بۆردوومانکردووە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێران و سووریا بە چاندنی بۆمبەکان هەوڵدەدەن سەربازانی ئیسرائیل بکەنە ئامانج، ئێمەش لە بەرامبەردا پێگەکانی فەیلەقی قودس و سوپای سووریامان کردووەتە ئامانج".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "کۆگا و بارەگاکان و بنکەی سەربازی کراونەتە ئامانج، سووریا بەرپرسە لە چاندنی بۆمبەکان لەسەر سنوور، ئەوکارەش ئێرانی لە پشتە کە سەرچاوەی ناسەقامگیری رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە."


هاوکات میدیای فەرمیی سووریا بڵاویکردەوە بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل سێ سەربازیان کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربووە.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©