هەولێر.. دابەشکردنی جزمە و خاولی بە سەر کەسوکاری شەهیدانی دەستی داعش نیگەرانی لێکەوتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هەولێر.. دابەشکردنی جزمە و خاولی بە سەر کەسوکاری شەهیدانی دەستی داعش نیگەرانی لێکەوتەوە

هەولێر.. دابەشکردنی جزمە و خاولی بە سەر کەسوکاری شەهیدانی دەستی داعش نیگەرانی لێکەوتەوە


پرس میدیا
هاوکاریی رێکخراوێکى بیانى بۆ کەسوکارى شەهید و بریندارانى پێشمەرگە لەشەڕى دژى داعش کێشەى لێکەوتەوە و بەشێک لە بەشداربووان ناڕەزاییان نیشاندا. 

هاوکارییەکە لە شارى هەولێر دابەشکرا بەسەر زیاتر لە 200 خێزانى ئەو پێشمەرگانەى لەشەڕى دژى داعش شەهید یاخود برینداربوون. 

لەکاتى دابەشکردنى هاوکاریەکاندا بەشێک لەوانەى بانگهێشتکرابوون ناڕەزاییان دەربڕى و رایگەیاند کە رێگەیەکى دوریان بڕیوە بۆ وەرگرتنى هاوکارییەکى کەم بایەخ. 

یەکێک لە بەشداربووانى مەراسیمەکە لە پەخشێکى راستەوخۆى تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد بینیویەتى وتى "ئەوە سوکایەتییە، هاوکارییەکان پێکهاتوون لە جزمەیەک و خاولییەک". 

رێکخراوەکە هێشتا هیچ رونکردنەوەیەکى لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام پلانى هەیە هاوکارییەکان بگەیەنێتە ژمارەیەکى زۆرترى کەسوکارى شەهید و بریندارانى پێشمەرگە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©