چالاکوانێکی سیاسی كورد لە سوید كوژرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

چالاکوانێکی سیاسی كورد لە سوید كوژرا

چالاکوانێکی سیاسی كورد لە سوید كوژرا


پرس میدیا
شەوی رابردوو  چالاكوانی سیاسی خەڵکی باشووری کوردستان بە ناوی بڵێسە عومەر  لە وڵاتی سوید لە هۆتێلێک کوژرا.

لەوبارەوە رۆژنامەنووس فەرەیدون كونجرێنی كە لە وڵاتی سوید دەژی لە پەیجی تایبەتی خۆی نوسیویەتی: "ئەمشەو تێکۆشەرو چالاکی سیاسی بڵێسە عومەر لە وڵاتی سوید تیرۆرکرا لەلایەن میتی تورکی. "

بەپێی زانیارییەکان باوكی بڵێسە ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بووە،  پێشتر بۆ ماوەیەك لە کۆبانێ لەگەڵ گەریلاکانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بووە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەوەشی وتووە "بڵێسە عومەر سابیر تێکۆشەرێکی بەنەهێنی بوو بەڕۆح لەگەڵ کارەکانی بووەو دڵسۆزانە لە عەفرین و باکور تێکۆشاوە و سڵی نەکردۆتەوە، ئەو کاتانەی لە وڵاتی سوید بوە دڵنیابوە لەوەی پارێزراو دەبێت، بەڵام دوژمنانی گەل ئامانجی خۆیان پێکاو تیرۆریانکرد. "

بڵێسە عومەر خەڵکی قەزای رانییە و تەمەنی ٣٥ ساڵە چەند ساڵێکە چووەتە دەرەوەی وڵات و لە سوید نیشتەجێیە،تا ئێستا پۆلیسی سوید هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©