پرس میدیا
سەرۆکایەتی یەکێتی لە ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانییدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند به‌ڵێن ئه‌ده‌ین رێگە نه‌دەین سلێمانی بکرێتە قوربانیی ململانێ و پێخوستی نائارامییه سیاسییەکان.
ئەمڕۆ شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی بوو بەوبۆنەوە ژمارەیەک مەراسیمی جۆراو جۆر بەڕێوەچوون.
سەرۆکایەتی یەکێتی لە راگەیەندراوەکەیاند رایانگەیاندووە، ئاوەدانیی و گەشەپێدانی سلێمانی، به ئه‌ركی خۆمان دەزانین بۆ یەکێتی، سلێمانی، شاری ھەڵمەت و قوربانی، دایک و ھەستانەوە و ھەڵگیرساندنی شۆڕش و بەردەوامیی خەباتمانە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
وا ئه‌مڕۆ سلێمانی ٢٣٦ ساڵە و، لەو ڕۆژە تا ئێستا هەمیشە پێشەنگ بووە. لە روداوە كۆمه‌ڵایه‌تی، مێژوویی، سیاسی، رووناکبیری و ئەدەبییهكاندا ره‌چه‌شكێن بووه. داینەمۆ بووه بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری و نوێكردنه‌وه له‌هه‌موو كایه‌كانی ژیاندا، و له‌به‌رده‌م هه‌ر ته‌وژمێكی ناڕه‌سه‌ندا، خۆڕاگر، و بۆ هه‌ر نوێكردنه‌وه‌یه‌ك، ده‌سپێشخه‌ر و پشتیوان بووه. سلێمانی مه‌ڵبه‌ندێكی سه‌ره‌كیی كوردپه‌روه‌ری و په‌ناگه‌ی ده‌نگی ئازاده و هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌ویی قبوڵ نه‌كردووه.
سلێمانی، خانەخوێیهكی میهره‌بانه بۆ ھەموو پارت و پێکھاتە و ئاینزاکان. شاری پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن و ئازادیی راده‌ربڕینه. شاری خۆڕاگری و به‌ره‌نگاری بووه له بەردەم پەتی سێدارە. داهێنه‌ربووه له سه‌رپێخستنی خه‌بات و جووڵانه‌وه‌ی سیاسی و، وره و وزه‌به‌خشی شۆڕش و به‌رده‌وامییه. سلێمانی، ئازا و ئازاده. زیندوێتی و یاخیبوون وەک دوو تایبەتمەندیی ئه‌م شاره، زادەی ھەڵکەوتنی دەیان رووناک‌بیر و تێکۆشەر و کەسایەتی به‌رجه‌سته و سەرکردەن لەبوارە جیاکانی ژیاندا، کە جێدەستیان لەبەرەوپێشبردن و زیندووێتی ئەم شارە و دیرۆكی کوردستاندا دیاره و، بۆ رۆژگاری خۆیان و ئێستاش، بوونەتە رێنیشاندەر و ئاڵاھەڵگری ئاینده‌یه‌كی روون.
ئەمڕۆ ئێمە لەسەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە دید و روئیایەکی راسته‌قینه و نوێوە له سلێمانی ده‌ڕوانین. وه‌ك چۆن دامێنی كوێستانه‌كانی كوردستان، مه‌ڵبه‌ندی خۆڕسكی ژیان و گه‌شه‌ی دره‌خته ره‌سه‌ن و یاخییهكانه، سلێمانییش بۆ یه‌كێتی، خاكی به‌پیتی ژیان و گه‌شه و نوێبونهوهیهتی. ره‌گی قووڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له گۆڕستانی شه‌هیدانی ئه‌مشاره و بست به بستی كوردستاندا چۆته خوارێ، و ره‌شه‌بای هه‌ر شۆڕشێكی نیشتمانی و كوردستانی، رابه‌رایه‌تی ده‌كا.
بۆ یەکێتی، سلێمانی، شاری ھەڵمەت و قوربانی، دایک و ھەستانەوە و ھەڵگیرساندنی شۆڕش و بەردەوامیی خەباتمانە. ئه‌مه‌ش وا ده‌كا ئه‌رك و بەرپرسیارێتیمان زیاتر بێ به‌رامبه‌ری و، لەئاست گەورەیی و مەزنیی سلێمانی، خزمەتکاری راستەقینە بین. ھەموو هه‌وڵێكمان بۆ پاراستنی شكۆ و پێشه‌نگیی و زیندووھێشتنەوەی بێ. لەھەموو رووەکانەوە، ئاوەدانیی و گەشەپێدانی سلێمانی، به ئه‌ركی خۆمان بزانین و لەئاست گەورەیی و شکۆمەندی خەڵکی سلێمانی و ته‌واوی كوردستان بەڵێن بدەین كه یەکێتیی نوێ، یەکێتیی خزمەت و، یەکێتیی حکومدارییەکی باشتر و ئاوەدانتر و شایسته‌تر بێت.
ئه‌مڕۆ و له‌م رۆژه مێژووییه‌دا، ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڵێن ئه‌ده‌ین كه رێگە نه‌دەین سلێمانی بکرێتە قوربانیی ململانێ و پێخوستی نائارامییه سیاسییەکان، نه‌هێڵین بكه‌وێته پاشكۆی روداوه‌كان و، رێنه‌ده‌ین لەمەزیاتر و به مه‌به‌ست فەرامۆش و پشتگوێ بخرێت.
پیرۆز بێ یادی بنیادنانی شارە حەیاتەکە. دڵنیا بن یەکێتی لەئاست مەزنیی سلێمانی، بەرپرسیار و بەئەمەکه.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
No comments:
Post a Comment