پرس میدیا
فەرماندەی گشتی هەسەدە لە پەیامێكدا كە بە بۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگری سەرۆكی نوێی ئەمریكا بڵاویكردەوە، رایگەیاند،"گەرمترین پیرۆزبایی لە جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا و كامالا هاریس جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەكەم بە بۆنەی سەركەوتنە مێژووییەكەیانەوە".
مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە ئەم پایامەی لەکاتێکدا بڵاو کردەوە کە شەوی رابردوو سەركەوتنی جۆ بایدن بە سەرۆكی ئەمریكا و بردنەوەی لە دۆناڵد ترەمپ راگەیەنرا، بەوبۆنەیەوە بەیانی ئەمڕۆ بایدن قسەی بۆ گەلی ئەمریكا كرد.
پێشتریش لایەنە حزبی و حكومییەكانی باشوری كوردستان پەیامی پیرۆزبایی خۆیان گەیاندە جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا بەبۆنەی سەركەوتنیەوە.
بادین بە دۆستی كورد ناسراوە و پێشتریش لە لێدوانەكانیدا پشتیوانی رۆژئاوای كوردستانی كردووە، دژایەتی خۆی بۆ هێرشەكانی توركیا بۆ سەر كوردانی رۆژئاوا دەربڕیوە.آ
No comments:
Post a Comment