پاش گۆڕینەوەی ئێسک و پروسک ڕیشیشی هاتە سەر نیشتمان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پاش گۆڕینەوەی ئێسک و پروسک ڕیشیشی هاتە سەر نیشتمان

پاش گۆڕینەوەی ئێسک و پروسک ڕیشیشی هاتە سەر نیشتمان

پرس میدیا

کوێستان محەمەد

وەختێک دەست بۆ ریشت دەبەیت تاخاترت بگرن.

بیربکەرەوە لەوەی ئەی تۆ خاتری ریش سپێکانت لەکوێدا گرت کاتێک هەموو چینەکانی کۆمەڵگە هاتنە سەر شەقام و داوای مووچە و قوتی ڕۆژانەی ماڵ و مناڵیڵنکرد ئێوە نەک گوێتان لێنەگرتن و پاداشتیان کەن بەڵکو درانە بەر شەق لە پایتەختی وڵاتەکەماندا.

ریش بەرنگ نیە لەپشتی ئەوڕیشە سپیەیی ئێوەوە میلەتیک بەخت رەش کراوە، لەپشت ریشی سپیەوە وڵاتیک پر دەکیت لە بابە نوئیلی دز پاروی دەمی مندالەکانمان دەبات خۆ ئەمەش هەر ریش سپییەکانی کۆمەڵگە نەبوون دانیشن لە کۆشکەکانتانا چۆن ڕووتان دێت دەست بۆ ڕیشی بابە پیرەکەی گەرمیان و تاڵە خەناوییەکانی پورە فەیمیش دەبەن لەبەرامبەر ڕێککەوتنە ئابوورییەکانی بێ سمێڵەکانتانا.

کوانی نەوتی خۆمان بۆ خۆمان مەگەر بیرەکان بە ناو میللەتەوە نین و جابێکانیش بێگانە،،، گەنجانی وڵاتەکەمان کورد پەروەرن بەڵام دڵ ڕەقی بیرە نەوتەکانتان وایکردووە هاوار کەن خۆ ئێمە لە خێر و بێری ئەم خاکە بێ بەشین چش لە خۆم کراوە با بودجەشم بە موحاسبێکا بۆ نەنێرن !

وەختێک ریش سپی و دەم راستی ئاوایت هەیە بۆ خۆت دەم راستی خۆتی بۆ تاڵانکردنی هەرێمێک دەتەوێت هەمان دەموچاوت بکەیتە دەم راست وریشیان نمایش بکەیت لە بەغدا ؟ 

ببورە ڕێش سپییە بێ نان و ئاوەکانیشمان مابوو ئەویش ناشرین مەکەن مەگەر لە داخی بێ مروەتی ئێوە سپی نەبوون تاڵە ڕیشەکانی گەنجی وڵاتەکەم کام وڵات ئەوەی خەونە بۆ هەژاران و دەستکەوتە بۆ قۆرخ کارەکان.

ئێوە چیتان لە بەغدا دەوێت جێبەجێی بکات بۆتان کەی بووە بەشی خۆم بۆخۆم ئەوەی ئێوش دەخۆم پاش ڕووداوی ئیسک پروسک فرۆشتنەوەی لێقەوماوانی گەلە بەد بەختەکەم نۆرەی ڕیشی سپی هات بازرگانی پێوە بکرێت،

دانیشە حکومەتی ریش چەرمی ریشی سپی بۆ سواڵ و سەدقە نابێت کوا پلان و وەزارەتت ؟

کوا ڕاوێژکار و بیرە نەوتت ؟

کورد سەربەرزە ئێوەن بێ ئەرزشتان کردووە تەنها ئەوەمان مابوو لە داهاتوویەکی نزیکدا تاکی کورد بفرۆشرێت و کەرامەتی هەر تاکێکمان بە تەنەکەیە نەوتی شرین بگۆڕیتەوە !

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©