پرس میدیا
دوای ئەوەی دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر لەگۆشت و مریشکی خراپ بوو ماوە بەسەرچوو لەلایەن لیژنەکانی قایمقامییەتەوە،خواردەمەنی کۆدۆلەسەهۆڵکە داخرا
فریا عوسمان، سەرۆکی لیژنەی چواری قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: بەھۆی پابەندنەبون بە مەرجەکانی تەندروستی و ھەبونی بڕێکی زۆر گۆشتی گومانلێکراو و جگەری بەستوی خراپبو، لیژنەکە خواردەمەنی کۆدۆی لە شەقامی سالم (سەھۆڵەکە)ی شاری سلێمانی داخست.
وتیشی: پابەندبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بەگشتی و بەتایبەت تەندروستی و ڤێتێرنەری و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەو شوێنانەی خواردن و خواردنەوە پێشکەش بە ھاوڵاتیان دەکەن بنەمای کارکردنیانە، لەکاتی سەرپێچیکردنیان شوێنەکە ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خواردەمەنی کۆدۆ دادەخرێت و تەواوی ئەو گۆشت و جگەرە بەستوەی دەستی بەسەرداگیراوە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری دەکرێت بۆ لەناوبردن و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
No comments:
Post a comment