پرس میدیا
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی پچڕ پچڕ و تاوەباران و بروسکە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٣ پلە و نزمترین ١٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٢١ بە ١١ و دهۆک ٢٠ بە ١٠ و کەرکوک ٢٥ بە ١٧ پلە دەبێت.
سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٥ پلە و نزمترین ١٦ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٢٢ بە ١٣ پلە، دهۆک ٢٢ بە ١٣، کەرکوکیش ٢٦ بە ١٦ پلە دەبێت.
No comments:
Post a Comment