پرس میدیا
فڕۆکەکانی تورکیا یەکینەکانی بەرگری شەنگال (یەبەشە)یان لە ناوچەی بارێی سەر بە شارۆچکەی سنوونێ بۆردوومانکرد.
بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر هەشت و نیوی ئەمشەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج و تێکیان شکاندووە، کە ژمارەیەک ئەندامی یەبەشەی تێدابووە.
سایتی ڕۆژ نیوزی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بۆردوومانەکەی پشتڕاستکردوەتەوە بەڵام ئاماژەی بە هیچ زیانێک نەداوە.
بۆردوومانەکە دوای ئەوە دێت، مانگی ڕابردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەسەر دۆخی شارۆچکەی شنگال لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن و داوایانکرد پەکەکە لەو ناوچانە بکشێتەوە.
No comments:
Post a Comment