کەرکووک.. شەڕە تەقە لەنێوان ژمارەیەک دز و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کەرکووک.. شەڕە تەقە لەنێوان ژمارەیەک دز و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا

کەرکووک.. شەڕە تەقە لەنێوان ژمارەیەک دز و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا


پرس میدیا
لە گەڕەکێکی کەرکووک شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان "گرووپێکی دزیکردن" و هێزەکانی پۆلیس روویدا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی کەرکووک ڕایگەیاندووە، درەنگانێکی ئەمشەو ژمارەیەک چەکدار بۆ مەبەستی دزیکردن چوونەتە سەر چەند ماڵێکی گەڕەکی شۆراو بۆیە هێزە ئەمنییەکانیان لێ ئاگادار کراوەتەوە.

سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هەردوولا دروستبووە و دزەکان هەڵهاتوون.
بەپێی زانیارییەکان ژمارەی دزەکان بە دروستی نازانرێت بەڵام بە سێ ئۆتۆمبێل هەڵهاتوون و مەزەندە دەکرێت هەشت کەس بووبن.

سەرچاوە ئەمنییەکە ڕایگەیاندووە دوان لە دزەکان دەستگیرکراون و یەکێکیان لە کاتی تەقەکاندا برینداربووە و ئەوانی تر هەڵهاتوون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©