ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند شاری سلێمانی له به‌رده‌م چوار مانگی قورس و ناره‌حه‌تیدایه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌مومانه‌وه رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌چاوی خۆمان رووداوی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینین.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی به ئاماده‌بوونی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له نوێنه‌ر و خاوه‌نی مۆڵ و ماركێته گه‌وره‌كان كۆبوویه‌وه.
ئاوات محەمەد لەدوای کۆبوونەوەکە رایگه‌یاند، ''باشترین رێگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ستنی ده‌مامكه، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌خۆمان و خۆشه‌ویستانمان نه‌گه‌یه‌نین، پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین"
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی شوێنه‌كان و پشكنینه‌كان زیاتر ده‌كات، هه‌ر مۆڵێك و ماركێتێك یان شوێنێكی گشتی پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا ئاوام محەمەد هۆشداری ئەوەی دا کە سلێمانی له به‌رده‌م چوار مانگی قورس و ناره‌حه‌تیدایه، رۆژانه ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌مومانه‌وه رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌چاوی خۆمان روداوی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینین.
لە ئێستادا قائیمقامیەتی قەزای سلێمانی رێنمایی نوێی تایبه‌ت به‌شێوازی كاركردنی مۆڵ و ماركێت و شوێنه‌گشتییه‌كان دەرکردووە.
١. پێویسته سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكاران و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی رو له شوێنه‌كه ده‌كه‌ن ده‌مامك به‌كاربهێنن.
٢. دانانی بابه‌ته‌كانی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) به‌بێ به‌كارهێنان رێگری بكرێت له چونه ژوره‌وه.
٣. دانانی هه‌واكێش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هه‌وای شوێنه‌كه.
٤. رێگری كردن له دروستبونی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو ماركێته‌كاندا.
٥. پێویسته كڕیاران به‌ژماره‌یه‌كی گونجاو بچنه ناو ماركێته‌كانه‌وه، به‌پێی روبه‌ری گه‌وره و بچوكی شوێنه‌كه.
٦. پێویستە ماوەی نێوان هەركەسێك بۆ كەسێكی تر لە ٢ مەتر كەمتر نەبێت.
No comments:
Post a Comment