پرس میدیا
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، بە تەنها لە مانگی تشرینی یەکەمدا لانیکەم ١٥ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و یان برینداربوون.
لە راپۆرتێكدا رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لەسەدا ٨٧ی ئەو حاڵەتانەی لای ئەوان تۆمارکراون بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەكانی ئێران و تورکیا بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، لەو ماوەیەدا چوار کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١١ کۆڵبەریش برینداربوون، هاوکات زیاترین ژمارەی کوژران و برینداریش لە پارێزگاکانی سنە و ورمێ تۆمارکراون کە هەر کامەیان شەش حاڵەت بووە.
لەڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە دوو کۆڵبەر کە برا بوون بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی تورکیا پێکراون و بەسەختی برینداربوون.
No comments:
Post a Comment