تورکیا فشارەکانی بۆ زیادکردنی قەبارەی بازرگانی لە عێراق زیادکردووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تورکیا فشارەکانی بۆ زیادکردنی قەبارەی بازرگانی لە عێراق زیادکردووە

تورکیا فشارەکانی بۆ زیادکردنی قەبارەی بازرگانی لە عێراق زیادکردووە

پرس میدیا
تورکیا لە ڕێگەی باڵیۆزەکەیەوە لە بەغدا هەوڵی زیادکردنی قەبارەی هەناردەکردنی کەلوپەلی تورکی بۆ عێراق دەدات و لەوچوارچێوەدا ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری بازرگانی کۆبووەتەوە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، عەلا ئەحمەد جبوری وەزیری بازرگانی عێراق لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە دیوانی وەزارەتی بازرگانی پێشوازیی لە فاتح یڵدز باڵیۆزی تورکیا کردووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی بازرگانی، ئابووری و وەبەرهێنان و بەرەوپێشبردنیان کراوە.

عێراق خواستی ئەوەی هەیە وەبەرهێنەرانی تورک پڕۆژەی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنانی هاوبەش لە وڵاتەکەدا ئەنجام بدەن کە ئەمەش یەکێکە لە ئامانجەکانی زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بارزگانی نێوان هەردوو وڵات.

وەزیری بازرگانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە تورکیا پێگەیەکی گرنگی لە وڵاتەکەیدا هەیە بەتایبەت لە وڵاتە گرنگەکانی دراوسێیەتی کە پەیوەندیی مێژوویی و بازرگانی ئەو دوو وڵاتە پێکدەبەستێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا،جەختی لە زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە.

 مانگی شوباتی رابردوو، فاتح یڵدز رایگەیاندبوو، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق لە ساڵی ٢٠١٩دا گەیشتووەتە ١٥ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©