حاکم قادر: نەفرەتی مێژوو لەوانەیە کە بیرو مەرامیان شەرعیەتدانە بە براکوژی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حاکم قادر: نەفرەتی مێژوو لەوانەیە کە بیرو مەرامیان شەرعیەتدانە بە براکوژی

حاکم قادر: نەفرەتی مێژوو لەوانەیە کە بیرو مەرامیان شەرعیەتدانە بە براکوژی


پرس میدیا
حاکم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند برا كوژی قێزەونترین كارەسات بووە لە ڕابردوو و بێ ماناترین شەڕی كورد بەدەستی كورد كوژی بووە.

حاکم قادر لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسینێکی لەسەر هەواڵی پێکدادانی ئەمڕۆی نێوان هێزەکانی پارتی و گەریلاکانی پەکەکە بڵاوکردووەتەوە.

حاكم قادرنووسیویەتی: لەئاوڕدانەوەی مێژوودا تەنھا شتێک کە بیانوو ھۆکار ناگرێتە خۆی ، شەڕی بێ ماناو بێ بنەمای کورد بەدەستی کورد کوژییە.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سیاسی یەکێتی دەشڵێت، "براکوژی قێزەونترین دیاردە و کارەسات بووە لەڕابردوماندا ھەربۆیە لەم سەردەمەشدا دەبێ تەحریم و تەجریمی براکوژی دوپاتبکەینەوە، بەمە سەنگی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەریمان دەپـێورێ."

هەروەها دەڵێت، "دەبێ ئەم گەلە رۆژێکی تایبەتی بۆ نەفرەتکردن لەبراکوژی دابنێ و دەرسێک بێت بۆ یەکگرتویی و یەکێتی ریزەکانی گەل."

بەیانی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێنراو بە هێزێکی پێشمەرگەکانی پارتی لە ناحیەی چەمانکێ تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون، دواتر هێزەکەی پارتی لە گەڵ ژمارەیەک گەریلا تەقەیان لە یەکتر کردووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©