ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کاردانەوەیان لەبەرانبەر بڕیارێکی ئیمارات بۆ راگرتنی پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتییانی عێراق نیشاندا و داوایانکرد حکوومەت رێکاری هاوشێوە بەرانبەر بەو وڵاتە بگرێتە بەر.
مەنسور بایجی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت،"وەستانی پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتییانی عێراق لەلایەن ئیمارات، بەئامانجگرتنی عێراق و عێراقییەکانە. هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی ئیمارات بڕیارێکی لەو شێوەیە بدات".
مەنسور بایجی داوای کردووە حکوومەتی عێراق لەهەمبەر ئەم بڕیارە دەستەوەستان نەبێت و ڤیزەی عێراق بە هاووڵاتییانی ئیماراتی بوەستێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا باڵیۆزی ئیمارات لە بەغدا بانگێشتی وەزارەتی دەرەوە بکات.
هەروەها کەریم علێوی لە فراکسیۆنی فەتح، داوای لە مستەفا کازمی کرد هەڵوێستی توند لەبەرانبەر ئەم بڕیارەی حکوومەتی ئەبوزەبی هەبێت.
حکوومەتی ئەبوزەبی رۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم بڕیاریدا پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتییانی ١٣ وڵات بوەستێنێت کە عێراق یان لەناودایە.
No comments:
Post a comment