بەمزوانە شاندێکی دیکە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتە بەغدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەمزوانە شاندێکی دیکە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتە بەغدا

بەمزوانە شاندێکی دیکە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتە بەغدا

پرس میدیا
شاندێکی تەکنیکی حکوومەتی هەرێم شەوی ڕابردوو سەردانی بەغدای کرد کۆبوونەوەکانی شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەربارەی پشکی هەرێم و جێگیرکردنی ئەو پشکەیە لە پرۆژە یاسايی بودجەی ساڵی ٢٠٢١، دوای ئەم شاندە شاندێکی باڵا بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتە بەغدا.

شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێم ئاواتی شێخ جەناب و ئەندامێتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا خالید شوانی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و لە بەغدان و ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکانی شاندەکە دەربارەی تەواوکردنی رێککەوتنەكە لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق و جێگیرکردنی پشکی کوردە لە پرۆژە یاساکەدا کە بڕیارە بەم زووانە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانی بکات لەسەر پرۆژەیاساکە.

بڕیاریشە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق دەربارەی ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و جارێکی دیکە داوای ئەو بەشە بودجەیەی هەرێمی کوردستان بکەن.

بەپێی زانیارییەکان دوای ئەم شاندە، شاندێکی دیکەی باڵای هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا کە ئەمەیان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی دەکات و گفتوگۆکانی ئەم شاندەیان دەربارەی رێککەوتنێکی گشتگیر و یەکجارییە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا کە پێشتریش چەند جارێک ئەم شاندە چوونەتە بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق کردووە.

بەپێی رێککەوتنێکی کاتیش کە ئەم شاندە لەگەڵ حکوومەتی عێراق کردبوویان دەبوو تا کۆتایی ئەمساڵ بەغدا هەموو مانگێک ٣٢٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©