پرس میدیا
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە ھێزەکانی دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر چەکدارانی داعش لە ناوچەی عەین جەحش باشووری پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە.
لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق راشیگەیاندووە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە ماوەی دوو رۆژی خایاندووە شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزەکانی دژەتیرۆر و تیرۆریستانی داعشدا روویداوە.
"لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکاندا، ٤٢ تیرۆریستی داعش کوژراون کە لەنێویاندا بەناو والی کەرتی دیجلە ناسراو بە بەڕا و جێگیرەکەی بەناوی ئەبو مەحمود لەگەڵ بەرپرسی بەناو راگەیاندنی دیجلە سەربە داعش ناسراو بە ئەبو سەیاف و یاریدەدەرەکەی بەناوی سەجاد، ھەروەھا بەرپرسی سەربازی بەناو کەرتی فارووق سەربە داعش ناسراو بە ئەبو سینا ھەن".
باسی لەوەشکردووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە.
لیوا یەحیا رەسول ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، دابینکرابوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق